لە پاکستان بەهۆی بارانی بەخوڕ ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا

لە وڵاتی پاکستان بارانی بەخوڕ کاریگەریەکەی زیاد کرد و بەهۆی رووداوەکە ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦٣ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی پاکستان، دەزگای بەڕێوبەرایەتی کەشناسی پاکستان لەبارەی بارانی وەرزی کە هێشتا بەردەوامە راگەیندراوێکی بڵاو کردووە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، بەهۆی بارانەکە ٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٣ کەسیش بریندار بوونەتە.
دەستنیشان کرا، لە هەرێمی خەیبەر پەختونخوا ١٩ کەس و لە هەرێمی پەنجاب ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە هەرێمەکانی سیند و بەلوچستان ٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی راگەیەندراوی کەشناسی، پێدەچێت بارانەکە بەردەوام بێت و هۆشداری هەڵسانی لافاو لە باکووری وڵات درا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا سەبارەت بە دەرکەوتنی ئاگر لە ناو دارستانەکانی پارێزگاکانی بالیکەسیر، بیلەجیک و هەتای راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ٥٣١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٣ هەزار و ٦٤٢ کەس.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، کشانەوەی وڵاتەکەی لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی مینی دژە مرۆیی پەسەند کرد.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە نێوان دوو پاس لە باکووری وڵاتی تانزانیا ٣٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسیش بریندار بوون.